وەزارەتی خەزێنەی ئامریکا ئابڵۆقە نوییەکانی خۆی بۆ سەر دوو دامەزراوە بە ناوەکانی میهرسام ئەندیشەی ساز نیک و دادە ئەفزار ئارمان، هەروەها چوار بەکرێگیراوی ڕژیم بە ناوەکانی عەلیڕەزا شەفیعی نەسەب، ڕەزا کازمی فەر رەحمان، حسێن محەممەد هارونی و کومەیل بەرادەران سەلمانی، بەهۆی ڕۆڵگێڕان لە کردەوە ئاژاوەگیڕانە سایبریەکانی سپای ترۆریستی پاسداران، ڕاگەیاند.
برایان نێلسۆن جێگری وەزیری خەزێنەی ئامریکا لەسەر ئەم بابەتە ڕایگەیاند کە ئەم مۆرە سایبریانەی ڕژیم هەوڵی بە ئامانج گرتنی و خراپکاری دامەزراوە دەوڵەتی و شەریکە ئامریکایەکانی وەک هەڵمەتێکی پڵان داڕێژراو وە چەند لایەنە بە مەبەستی زەربە لێدان لە ژێرخانە حەیاتیەکان و هاووڵاتیان بەڕیوە بردووەو ئامریکا پێداگرە لەسەر ڕێگری کردن و دووبارە بوونی ئەم خراپکاریانەی کە تۆڕەکانی سەر بە سپای ترۆریستی پاسداران بەڕێوەی دەبەن.