دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی خەلیل پەرویزی و عەلی محەممەدی لە کاتی کۆڵبەری و لە بەرزایییەکانی چیای "تەتە"، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە بەکرێگیراوەکانی رژێمی ٸاخوندی بریندار بوون.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریەکان ؛ ڕۆژی سێشەممە، ٤ی بانەمەڕ، عەلی محەممەدی، تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی شاری سەوڵاوا بە تەقەی ڕاستەوخۆی بەکرێگیراوانی رژێم لاقی بریندار بووە.
هەروەها ڕۆژی پێشتریش ، خەلیل پەرویزی، تەمەن ٤٠ ساڵ و خەڵکی گوندی "دەرزیان"*ی سەر بە شاری مەریوان، بە تەقەی ڕاستەوخۆ لەسەر سنووری "تەتە"ی هەورامان بریندار بوو.
بەپێی زانیاریی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەم هاووڵاتییە بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە لە پشتەوە لەلایەن ئەو هێزانەوە تەقەی لێ کراوە و پاش برینداربوونی، بەمەبەستی چارەسەری و تیمارکردن بۆ نەخۆشخانەی "بوعەلی"ی مەریوان گواستراوەتەوە و هێشتا لەژێر چاودێری پزیشکیدایە