خەباتمێدیا: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو لانیکەم ٦ کەس لە شارەکانی کوردستان خۆیان کوشتووە.
خەباتمێدیا: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو لانیکەم ٦ کەس لە شارەکانی کوردستان خۆیان کوشتووە.
ئێوارەی ڕۆژی هەینی ١٥ خەرمانانی ٢٧١٩، مێرمنداڵێکی خەڵکی بانە بە ناوی دانا عەزیزی. تەمەن ١٩ ساڵ بە هۆکاری نادیار خۆی فڕێ داوەتە نێو بەنداوی سەردەشت و خۆی کوشتووە.
هاوکات پیاوێکی میانساڵ بە ناوی خزر سوڵتانی لە پیرانشار بە هۆکاری نادیار خۆی هەڵواسیوە.
شەوی ڕابردووش کچێکی مێرمنداڵ لە نەغەدە بە هۆی کێشەی خانەوادەییەوە لە ڕێگەی خواردنی حەب خۆی کوشتووە.
هەواڵدەری هەنگاو: ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی خەرمانان، ژنێکی خەڵکی ئیلام بە ناوی سەبری ئەمینی بە هۆی کێشەی خانەوادەییەوە و لە ڕێگەی خواردنی حەبی برینج، خۆی کوشتووە.
هەروەها، ڕۆژی دووشەممە هاووڵاتیەک لە سەوڵاوا بە هۆی کێشەی ئابووری خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
لە سەرەتایی حەفتەش لاوێکی ٢١ ساڵان خەڵکی ئاوایی قەڵادەرەی تیکاب بە ناوی فەرشاد سەیدی بە هۆی کێشەی خانەوادەییەوە خۆی هەڵواسیوە.