بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان، ڕژیمی ئاخوندی ئێران لێژنەیەک لە مۆرە بەکرێگیراوەکانی ڕێک خستووە تا لە شاری پاوە بە بیانووی حیجابی زۆری فشار بخەنه سەر هاووڵاتییان، كاسبكاران و بەڕێوەبەرانی شوێنی نیشتەجێبوون و گەشتیاریەکان.
بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، لە کۆبوونەوەیەکدا کە لەم دواییانەدا بە ئامادەبوونی مۆرەو بەکرێگیراوەکانی دامودەزگاکانی ڕژیم وەک ژووری سەندیکا و شوێنەگشتیەکان و هەروەها مەلا ئومێد وەلی، بەكرێگیراوی سپای ترۆرستی پاسداران بەڕێوە چووە، ئەم بڕیارە بۆ فشاری زیاتر خستنە سەر هاووڵاتییان و كاسبكاران بە بیانووی ڕەچاو نەكردنی حیجابی زۆری دراوە.