بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوه هەواڵیەکان، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٤ی بانەمەڕی ١٤٠٣، سێ كۆڵبەری کورد بە ناوەکانی "خالید مەحموودی"، "عەلی کەریمیان" و "سەعدوڵڵا ئەمینزادە" خەڵکی گوندی بڵەسەنی بانە، لەسەر سنووری "زەلێ"، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم گیراون و بە تۆمەتی ساختەی هەڵگرتنی باری قاچاخ ٣٠ میلیۆن غەرامە كردن بەسەریاندا سەپاوە.