دوو هاووڵاتی کورد و خەڵکی شاری شنۆ بە ناوەکانی ئاڕمان دەروێش هیندوو و ئەمین وەیلی کە زستانی ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی رژێمەوە گیرا بوون، تاکوو ئێستاش چارەنووسیان نادیارە و لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە ڕاگیراون.بەپێی ڕاپۆرتی هەوالدەریەکان، دوای تێپەڕبوونی نزیکەی سێ مانگ لە گرتنی ئەم دوو هاووڵاتییە تاکوو ئێستاش چارەنووسیان نادیارە و بەبێ هەبوونی مافی پارێزەر لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری شنۆ بەندکراون.
ئەم دوو هاووڵاتییە سەرەتا لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ئیتلاعاتەوە گیراون و دوای یەک مانگ بۆ بەندیخانەی ناوەندیی شاری شنۆ گواستراونەوە.