بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان ڕۆژی چوارشەممە ٥ی بانەمەڕی ١٤٠٣، شەش هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "عەلیرەزا محەممەدی ئەرشەد کوڕی ئیبراهیم، ئیسماعیل تەجلە کوڕی محەممەد، هیوا مەحموودی کوڕی عەبدوڵڵا، ئارام خالیدی کوڕی جەلال، محەممەد (دیاکۆ) ئیبراهیمی کوڕی عەزیز، و ئیحسان گولابی کوڕی خالید" خەڵکی پیرانشار بەمەبەستی تێپەڕاندنی سزای داسەپاوی بەندکران، ڕادەستی بەندیخانەی نەغەدە کران.