ڕۆژی ١٢ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، ئافرەتێک بە ناوی سامێرە موختارپوور، تەمەن ٣٨ ساڵ، خەڵکی شاری سەڵماس و دانیشتووی ورمێ، لەلایەن مێردەکەیەوە کوژراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوەهەواڵیەکا سامێرە موختارپوور، دەرچووی بەشی یاسا و دایکی کچێکی بچووک بوو و بەردەوام لەگەڵ توندوتیژیی جەستەیی و زارەکی هاوسەرەکەی ڕووبەڕوو بووە.
هاوسەری ناوبراو، دوای گرتنی وتوویەتی کە لە ڕەوتی مشتومڕێکدا، سەرەتا بە چەندین جار لێدان لە سەر و ملی قوربانی، بێهۆشی کردووە و دواتر بە ملپێچ خنکاندوویەتی. شایانی باسە کە تەرمی ئەو خاتوونە لە نزیک ڕێگەی مەهاباد دۆزراوەتەو.