پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

حوكمی ئیعدام بۆ توماج ساڵحی ناڕەوایەو مەحكومە

حوكمی ئیعدام بۆ توماج ساڵحی ناڕەوایەو مەحكومە
دەنگی خەباتی کوردستان

بەشی قەزایی و بە ناو دادگای ڕژیمی ئاخوندی، حوكمی ئیعدامی بۆ توماج ساڵحی پەسەند كرد. توماج ساڵحی هونەرمەندی شۆرشگێڕو زیندانی سیاسی، بە هۆی پێداگری لە سەر هەڵوێستەكانی و بەربەرەكانی لەگەڵ سیاسەتە دژمنكاریەكانی ڕژیمی ئاخوندی و بۆ بەدەست هێنانی ماف و ئازادی بۆ گەلانی ئێران، حوكمی ئیعدامی بەسەردا سەپێندراوە.
ئاشكرایە دەسەڵاتدارانی ڕژیمی ئاخوندی بە پەیڕەو كردنی سیاسەتی سەركوت و ئیعدامی تیكۆشەران و بە هێرش بۆ سەر ئافرەتان بە بیانوی ناپەسەند، بە خەیاڵی خاویان، خەڵكی ئێران لە بەشداری كردن لە خەبات و ڕاپەڕین پاشگەز دەكاتەوە بەڵام وەك دەبیندرێ‌ ، تێكۆشان و خۆڕاگری گەلانی ئێران لە بەرانبەر ئەو ڕژیمە دیكتاتۆرە بەردەوامەو سیاسەتی سەركوت هەڕەشەو ئیعدامی تێكۆشەرانی ئازادیخواز نەیتوانیوە گەلی كورد لە تێكۆشان بۆ بەدەست هێنانی مافەكانی پاشگەز بكاتەوە.  
سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران وێڕای مەحكوم كردنی حوكمی ناڕەوای ئیعدام بۆ توماج ساڵحی، داوا لە جەماوەری كوردستان و تێكڕای خەڵكی ئێران دەكات لە بەرانبەر ئەو حوكمە دژی ئینسانی و ناڕەوایەدا بە هەر شێوەیەك كە بۆیان دەكرێ‌ ناڕەزایەتی دەرببڕن.
سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران
۶ ی بانەمەڕی ۱۴۰۳ كۆچی خۆری

6 مانگ و 26 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و 11 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

حوكمی ئیعدام بۆ توماج ساڵحی ناڕەوایەو مەحكومە

حوكمی ئیعدام بۆ توماج ساڵحی ناڕەوایەو مەحكومە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن