ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی بانەمەڕی ١٤٠٣ سێ چالاکیی کرێکاری بە ناوەکانی "تۆفیق مەحموودی"، "تەیب چەتانی" و "ڕەفیق کەریمی" بانگهێشتی ئیتلاعاتی تروریستی رژیم لە سنە کران و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کرا.
بەگوێرەڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان، هێزە سەرکوتکەرەکانی رژیم ئەم سێ چالاکە کرێکارییەیان ئاگادار کردووەتەوە کە بۆیان نییە بەشداری لە ڕێوڕەسمەکانی ڕۆژی جیهانیی کرێکاردا بکەن.
ئەم سەرچاوە ئاگادارە زیادی کرد: ئەم سێ چالاکە کرێکارییە پاش دوو سەعات دوای لێپرسینەوە ئازاد کران.
هەروەها شادمان بەنی بەشەر و ئەحمەد قەنبەری، چالاکانی کرێکاری بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی رژیم سنە بانگهێشتکران و دوای لێکۆڵینەوە ئازادکران.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، بانگهێشتکردن و لێکۆڵینەوە لەو دوو چالاکە کرێکارییە بەهۆی بەشداری لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانیی کرێکار و هەروەها بەشداری لە ڕێوڕەسمی هەشتی مارس ڕۆژی جیهانی ژن بووە.