پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

گیانی ڕەزا ڕەسایی مەترسی جددی لەسەرە

گیانی ڕەزا ڕەسایی مەترسی جددی لەسەرە
دەنگی خەباتی کوردستان

بەپێی وتەی سەرچاوەیەكی نزیك لە خانەوادەی ڕەزا ڕەسایی، زیندانی سیاسی کە سزای ناڕەوای لەسێدارەدان بەسەری دا سەپاوە، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا مەترسی لەسێدارەدانی ڕەزا ڕەسایی زیادی كردووە.
بەپێی حوکمی بێدادگای باڵای ڕژیم، ڕەزا ڕەسایی بە کوشتنی نادر بەیرامی بەرپرسی ئیدارەی ئیتلاعاتی ترۆریستی ڕژیم لە شاری سەحنە سەر بە پارێزگای کرماشان تۆمەتبار کراوە.
بەکرێگیراوی ڕژیم بەناوی نادر بەیرامی لە ٢٧ی خەزەڵوەری ساڵی ١٤٠١، لە ڕەوتی بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی" لە شاری سەحنە و لە ئەنجامی توندوتیژی و ڕەفتاری دڕندانە لەگەڵ جەماوەردا و بە هۆی هێرشی هێزەکانی ئیتلاعات و پۆلیس بۆ سەر خۆپیشاندەران، لە ململانێیەکدا لە نێوان هاووڵاتییان و هێزە سەرکوتكەرەكانی ڕژیم كوژرا.

6 مانگ و 24 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 42 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

گیانی ڕەزا ڕەسایی مەترسی جددی لەسەرە

گیانی ڕەزا ڕەسایی مەترسی جددی لەسەرە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن