بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان، پژمان مورادی له ڕێکەوتی ٢٦ی ڕەشەمەی ١٤٠٠، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتڵاعاتی سپای پاسدارنەوه گیراوە و هەتا ئێستا هیچ زانیارییەك لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی لە بەردەستدا نییه.
سپای ترۆریستی پاسداران له پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی کورتدا به خانەوادەی پژمانی ڕاگەیاندوە که لەلایەن ئەو ناوەنده ترۆریستیە گیراوە و دواتر هیچ زانیارییەك لەسەر هۆی گرتنی بۆ خانەوادەکەی ڕوون نەکراوەتەوه.
ناوبراو تا ئێستا تەنانەت یەک پەیوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ کەسوکاری نەگرتووه، هەربۆیەش خانەوادەکەی نیگەرانی چارەنووس و گیانی ڕۆڵەکەیانن.