خەباتمێدیا: لە ماوەی نزیک بە حەوتوویەکدا چەند دیاردەی خۆکوژی لە شارەکانی کوردستان روویانداوە.
خەباتمێدیا: لە ماوەی نزیک بە حەوتوویەکدا چەند دیاردەی خۆکوژی لە شارەکانی کوردستان روویانداوە.
ڕۆژی پێنج شەممە ١4ی خەرمانان، ژنێکی لاوی خەڵکی کامیاران بەناوی شەرارە باتمانی، دوای ئەوەی لە مێردەکەی جیابۆتەوە لە یەکێک لە پارکەکانی ئەو شارە لە ڕێگای خواردنی حەبەوە خۆی کوشتووە،و هەروەها ژنێکی دیکەش بەناوی چینی پەرویزی تەمەن 52 ساڵ، خەڵکی گوندی دەرئەسپی دیواندەرە، بەهۆی کێشەی خانەوادەییەوە خۆی هەڵواسیوە.
رۆژی هەینی 15ی خەرمانان، گەنجێکی تەمەن 22 ساڵە بەناوی سەعید تەهماسپی، بەهۆی کێشەی خانەوادەییەوە خۆی فرێداوەتە نێو بەنداوی سیا سەنگ و خۆی کوشتووە.
ڕۆژی شەممە ١٦ی خەرمانانی ٢٧١٩، ژنێکی لاوی خەڵکی کرماشان بە ناوی ”کوبرا سدیقی“ بە هۆی کێشەی خێزانییەوە ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە.
هەواڵدەری هەنگاو: لە ماوەی ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم ١٠ کەس لە کوردستان خۆیان کوشتووە کە ٥ کەسیان ژن بوون.