بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان، مەتین سیاهی و دیار بەختیاری، دوو هاووڵاتی کورد و خەڵکی شاری بۆکان و لە گیراوەکانی شۆڕشی ژینا، لەلایەن دەزگای گەندەڵی قەزایی ڕژیمی ئێرانەوە سزای بەندکران و لێدانی قامچییان بەسەردا سەپێندراوە و ئێستا سزای بەندکرانەکەیان لە بەندیخانەی ناوەندیی بۆکان تێپەڕ دەکەن.
مەتین سیاهی، تەمەن ٢١ ساڵ و دیار بەختیاری، لە سەرەتای مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵەوە بەمەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەیان گیران و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی بۆکان گواستراونەتەوە و تا ئێستا لەو بەندیخانەدا بەسەر دەبەن.
مەتین سیاهی و دیار بەختیاری، پێشتر لەلایەن لقی ١٠١ی بێدادگای تاوانەکانی ڕژیم لە بۆکان بە تۆمەتی ساختەی بەشداریکردن لە شۆڕشی ژن ژیان ئازادی هەر کام سەرجەم سزای ١٥ مانگ و ١١ ڕۆژ بەندکران و لێدانی ٣٠ قامچییان بەسەردا سەپێندرا کە بەپێی یاسا کۆکردنەوەی سزاکان قورسترین واتە سزای ٨ مانگ بەندکران بەسەریاندا سەپاوە.