بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فرانس پرێس، بەشار ئەسەد، سەرۆک کۆماری سوریە، بەهۆی هێرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئەو وڵاتە، داوای لە دەسەڵاتدارنی ڕژیمی ئاخوندی ئێران کردووە، بە کەمکردنەوەی میلیشیا چەکدارە ترۆریستەکانی، پرۆسەی کشانەوەی ئەو هێز و میلیشیانەی ژێر دەسەڵاتی خۆی دەست پێی بکات.
لەم بارەوە عەلی شەمخانی، ڕاوێژکاری خامنەیی ڕێبەری دیکتاتۆری ڕژیمی ئاخوندی وتی: بڕیارماندا لە سوریە بکشێینەوە، چونکە ئەوە لە بەرژەوەندی هەردوو ڕژیمی ئێران و سوریەدایە.
لەسەر ئەم بابەتە حشمەتوڵڵا فەلاحەت پیشە ئەندامی کومیسیۆنی ئاسایشی مەجلیسی ڕژیم لە چاوپێکەوتنێکدا وەڵامی ئەو قسانەی دایەوە و وتی ڕژیمی ئێران ۳۰ ملیار دۆلار پارەی لە پرۆژەی سوریە بەفیڕۆ داوە، چارەنوسی ئەو پارەیە چی دەبێ.