پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

لەسێدارەدانی لانیکەم 38بەندکراوو لەماوەی مانگێکدا لە ئێران

لەسێدارەدانی لانیکەم 38بەندکراوو لەماوەی مانگێکدا لە ئێران

خەباتمێدیا: لەماوەی یەک مانگی ئوتی رابردوودا، ئێعدامی 38 بەندکراو لە ئێران تۆمارکراوە و لەو نێوانەدا شەش کەس بە تاوانی تووشبوون بە ماددەی هۆشبەر ئەو حوکمەیان بۆ

خەباتمێدیا: لەماوەی یەک مانگی ئوتی رابردوودا، ئێعدامی 38 بەندکراو لە ئێران تۆمارکراوە و لەو نێوانەدا شەش کەس بە تاوانی تووشبوون بە ماددەی هۆشبەر ئەو حوکمەیان بۆ دەرچووە.
بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران،لەمانگی ئوت (ئاگۆستی)ساڵی 2019،هەژماری 38ئێعدامکراو لەلایەن ئەو ناوەندەوە تەئکید کراوەتەوە.
لەنێویان دا دوو لە بەندکراوان بەبەرچاوی خەڵکەوە ئێعدام کراون و حوکمی 36بەندکراوەکەی دیکە لە زیندانە جیاجیاکانی ئێران دا جێ‌ بەجێ‌ کراوە.
ناوەندە فەرمیەکان و هەواڵدەر٠Šە ناوخۆییەکانی ئێران لەم مانگەدا تەنیا جێ بەجێ کردنی 13حوکمیان لە ئەستۆ گرتووە و 25ئێعدامی دیکەش لەلایەن گروپەکانی مافی مرۆڤ تەئکیدکراون.
لەنێوان ئەو 38 کەسەی کە ئێعدام کراون، شەشیان بەتاوانی تووشبوون بە ماددەی هۆشبەر، 30کەسیان بەتاوانی کوشتنی بە ئەنقەست، و دوانیان بە تۆمەتی ترساندنی خەڵک حوکمی ئێعدامیان بۆ دەرکراوە.
یەکێک لەو بەندکراوانەی کە لەم مانگەدا لەئێران ئێعدام کرا،ژنێک بوو کە بەتۆمەتی کوشتنی بەئەنقەستی دوومنداڵەکەی خۆی بەقەساسی نەفس مەحکووم کرابوو، حوکمەکەی لە زیندانی ناوەندی مەشهەد جێ بەجێ کراوە.
بەپێی سەرچاوەکان، لەماوەی حەوت مانگی ڕابردوو دا لانیکەم 185کەس لەزیندانە جیاجیاکانی ئێران یان بەبەرچاوی خەڵکەوە لەسێدارە دراون، ئەم ئامارە بە بەراورد بەساڵی 2018کە 165کەس لەسێدارە درابوون، نیشانی ئەدات کە رێژەی ئێعدام کراوان 12 لەسەد زیادی کردووە.


5 ساڵ و 2 مانگ و 12 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و 10 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

لەسێدارەدانی لانیکەم 38بەندکراوو لەماوەی مانگێکدا لە ئێران

لەسێدارەدانی لانیکەم 38بەندکراوو لەماوەی مانگێکدا لە ئێران



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن