پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

پەیامی دەستەی بەڕێوەبەری بەبۆنەی ساڵیادی دامەزرانی ڕێکخراوی لاوانی خەبات

پەیامی دەستەی بەڕێوەبەری بەبۆنەی ساڵیادی دامەزرانی ڕێکخراوی لاوانی خەبات
لاوانی خەبات

هاونیشتمانیانی ئازادیخواز!
خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان!
زیندانیانی سیاسی خۆڕاگر!
لاوانی پێشەنگ و مافخواز!

بەبۆنەی ۱۱ی بانەمەڕ، ۱۳ـیەمین ساڵیادی دامەزرانی ڕێکخراوی لاوانی خەبات ی کوردستانی ئێران، گەرمترین پیرۆزبایی پێشکەش بە لاوانی  خەباتكاری كوردستان و  چین و توێژەكانی كۆمەڵگەی كوردەواری و ئازادیخوازانی کوردستان و ئێران دەکەین. 
لە ۱۱ی بانەمەڕی ساڵی ۱۳۹۰ی کۆچی خۆری دا، بە هەوڵ و تێکۆشانی بەشێک لە لاوانی تێکۆشەر و دڵسۆز لە ڕیزەکانی سازمانی خەبات و هەروەها پشتیوانی ڕێبەر و دامەزرێنەری لە دڵان زیندووی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران، دامەزرانی ڕێکخراوی لاوانی خەبات بەفەرمی ڕاگەیندراو تێکۆشان و چالاکی لاوان لە ڕیزە پڕ لە شانازیەکانی سازمانی خەبات دا ڕۆیشتە قۆناغێکی نوێ تر و فەرمیتر کرایەوە. شایانی وتنە کە لێرەدا ئاماژە بەوەش بکرێت کە جەنابی مامۆستا سەیید جەلال حوسەینی خۆشیان لە تەمەتی لاویەتیەوە دەستیان بەکاری سیاسی کردوەو لە تەمەنی ۱۶ ساڵی داو لە ساڵی ۱۳۲۱ کۆچی خۆری، بوو بە ئەندامی کۆمەڵەی ژێ_کاف کە یەکەم ڕێکخراوی سیاسی لە کوردستانی ئێران بوو وە برای گەورەتریان جەنابی مامۆستا شێخ عیزەدین حوسەینی ئەندامی ئەو ڕێکخراوه بوو. جەنابی مامۆستا سەیید جەلال حوسەینی، هەر لەو تەمەنەوە وێڕای کار لە حوجرەو خزمەتی ئایینی، تەمەنی پڕ لە شانازیان تەرخانی ڕێگەی ئازادی نەتەوەو نیشتمان کردووە و جێگەی خۆشیە کە سازمانی خەبات بەپێی بیر و ڕای پێشکەوتوو و گەشەخوازی خۆی هەمیشە ڕێگەی بە ڕۆڵگێڕی و بەشداری توێژی لاوان داوەو تەنانەت لە دامەزرانی سازمانی خەبات دا ڕێگەی بەشداریان پێی داون.
وەک چۆن ڕۆڵە خۆشەویستەکانی جەنابی مامۆستا سەیید جەلال حوسەینی وەک باوکیان هەر لە تەمەنی لاویەتیەوە خۆیان و ژیانیان ئەرکداری خزمەت بە نەتەوەو نیشتمان کردوەو ئێستەش زۆرترین ئەرکەکانی خزمەت بە گەل و نیشتمان لەسەر شانیانە.

لاوانی بوێر و خۆڕاگر!
کچان و کوڕانی ئازاو بوێر!

ساڵانێکی زۆرە کە دەسەڵاتە خۆسەپێنەکانی زاڵ بەسەر وڵاتەکەمان دا هەموو توانای خۆیان  لە بوارەکانی سیاسی، مەدەنی، ئابوری، کۆمەڵایەتی و هتد... بە كار هێناوە بۆ هێرش کردنە سەر نەتەوەکانی ئێران و بەنیازی ژێردەستەکردن و چەوساندنەوەیان بوون کە بتوانن بیرۆکەی چەقبەستوو و دواکەتوانەیان بسەپێنن بە سەر میللەت داو بەو جۆرە خەڵک کۆیلەی خۆیان و دەسەڵاتە نەگریسەکەیان بکەن. یەكێكی دیكە لە ئامانجەكانی دەسەڵاتی ستەمگەر ئەوەیە كە لاوانی پێشڕەوی کۆمەڵگە، زۆرترین فشارەکانیان بخرێتە سەر تا لە خەبات و تێكۆشان بیان وێستێن. بەڵام توێژی لاوان، وێڕای هەموو ئەو فشارانە کە لەسەریانە، قەد چۆکیان دانەداوەو بە خۆڕاگری و خەبات لە دژی دێوەزمەی ئاخوندی و پیلانەکانی ئەو دەسەڵاتە دژە مرۆڤە، سەلماندویانە کە هیچ بەربەستێک نەیتوانیوەو ناتوانێ پێش بە ویستی ئازادیخوازیان بگرێت. تەنانەت لە ڕەوتی شۆڕشی ژینادا بینیمان کە چۆن کچان و کوڕانی بوێر دەست لە دەستی یەکتر و هاودەنگ و هاودڵ، ڕیزەکانی پێشەوەی شۆڕشیان گرت و چۆکی دەسەڵاتدارن و هێزە سەرکوتکەرەکانیان شکاند. ئەمڕۆ لاوانی وڵاتەکەمان، بە زانیاری و چاوی کراوە، درێژە بە شۆڕشی ژینا دەدەن و لە زیندان و شکەنجەو لە كاتی سێدارە، بونەتە هۆی ترس بۆ سەر ئاخوندە چاوچنۆکەکان و پەیمانیان بەستوه هەتا گەیشتن بە ئازادی یەکجاریی نەتەوەو نیشتمان دروشمی نەسرەوتن تا سەرکەوتن بەرز ڕابگرن. 
ڕێکخراوی لاوانی خەبات ی کوردستانی ئێران هەموو هەوڵی خۆی داوە کە لە هەموو تریبوونێکەوە ببێتە دەنگی ئازادیخوازی لاوانی نیشتمانەکەمان و بەردەوام بووە لە پشتیوانی ئازادیخوازان و ڕزگاریخوازانی ڕێگەی خەبات دژ بە داگیرکەر، هەر بۆیە ئەمساڵیش وەک هەموو ساڵێک لەگەڵ لاوانی و هاونیشتمانیانی ناوخۆی وڵات پەیمان نوێی دەکەینەوە کە هاودەنگ و هاوتەریب لەگەڵ تێکۆشەرانی تامەزرۆی ئازادیخوازی، هەتا گەیشتن بە مافە ڕەواکانی خۆمان هاوڕێی و هاودەنگ بین و بە هاوکاری یەکتر، ڕزگاری و بەختەوەری بۆ وڵاتە ماتەم لێدراوەکەمان بە دیاری بێرینەوە.
جارێکی دیکە پیرۆزبایی خۆمان بەم بۆنەوە پێشکەش بە هاونیشتمانیانمان دەکەین و هیوادارین بە زووترین کات به ئازادیەوە لە وڵاتەکەماندا بژین.

ڕێکخراوی لاوانی خەبات ی کوردستانی ئێران
دەستەی بەڕێوەبەریی

6 مانگ و 22 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 34 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەیامی دەستەی بەڕێوەبەری بەبۆنەی ساڵیادی دامەزرانی ڕێکخراوی لاوانی خەبات

پەیامی دەستەی بەڕێوەبەری بەبۆنەی ساڵیادی دامەزرانی ڕێکخراوی لاوانی خەبات



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن