دوو منداڵی کۆڵبەر بە ناوەکانی پارسا حوسێنی و سەهەند بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی رژێمی ئێران لە سنووری نەوسوود بریندار کران.
بەپێ ڕاپۆرتی هەواڵدەرییەکان، نیوەشەوی یەکشەممە ٩ی بانەمەڕی ١٤٠٣ ، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی رژێمی ٸاخوندی ئێران لە ژمارەیەک کۆڵبەر لە سنووری نەوسوود، دوو منداڵی کۆڵبەری تەمەن ١٦ ساڵ بە ناوەکانی پارسا حوسێنی، خەڵکی گوندی"بلەبەزان" سەهەند (ناوبانگ نادیار) خەڵکی گوندی "دڕەبەیان" سەر بە شاری پاوە بە سەختی بریندار بوون.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، پارسا حوسێنی لە بەشی پشت و کڵۆک بە سەختی بریندار بووە و بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانیەکانی پاوە گواستراوەتەوە و باری تەندرووستیی ئەو دوو منداڵە کۆڵبەرە ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.