بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان، ئێوارەی دووشەمە ١٠ی بانەمەڕی١٤٠٣، بە تەقەی ڕاستەوخۆی چەکدارە تروریستەکانی رژیم لە هێڵی سنووری نەوسوود لە کۆمەڵێک لە کۆڵبەران لانیکەم ٨ کۆڵبەر برینداربوون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم کۆڵبەرانە خەڵکی شارەکانی جوانڕۆ، ڕوانسەر و سەلاسی باوەجانین کە بۆ چارەسەر بۆ نەخۆشخانەی نەوسوود گوازرانەوە.