شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ڕاگه‌یه‌ندراوی کومیته‌ی ناوه‌‌ندی سازمانی خه‌بات، بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی کرێکار

ڕاگه‌یه‌ندراوی کومیته‌ی ناوه‌‌ندی سازمانی خه‌بات، بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی کرێکار
دەنگی خەباتی کوردستان

ڕاگه‌یه‌ندراوی کومیته‌ی ناوه‌‌ندی سازمانی خه‌بات، بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی کرێکار

 ‎کرێکاران لە كوردستان، ئێران و جیهان! 
خەڵکی ئازادیخواز و تێکۆشەر لە ئێران و کوردستان!

 به‌ بۆنه‌ی١ی مانگی مەی ڕۆژی جیهانی كرێكار، گه‌رمترین پیرۆزبایی به‌ کرێکارانی زه‌حمه‌تکێش لە ئێران و کوردستان پێشكەش ده‌که‌ین و ماندوو بوونی كرێكاران و خزمەتیان بە كۆمەڵگەی ئینسانی بەرز دەنرخێنین. ‎ هۆگرانی ڕێبازی سازمانی خەبات، ڕێز ده‌گرن له‌ ماندوبوون و فیداکاری كرێكاران و هەروەهاخەبات و تێكۆشانیان له‌به‌رانبه‌ر حكومەتی ستەمگەری ئاخوندی. بەشداری چالاکانەی کرێکاران لە مانگرتنەكان و ناڕەزایەتیەكانی دوو ساڵی رابردوو ،وە ڕۆڵی بەرچاویان لە شۆڕشی ژینا دا‌، نیشانی دا كرێكاران چ لە بواری بەرهەم هێنان و ڕەوتی پیشەسازی و چ لە باری بەشداریان لە ئەركی سیاسی و بەربەرەكانێ دیكتاتۆریی،دەوری بەرچاویان هەیە. ‎ هەروەك ئاشكرایە، كرێكارانی ئێران و كوردستان لە ماوەی ٤٥ ساڵ دەسەڵاتی ڕژیمی ئاخوندی له ‌ئێران دا، وێڕای ماندوبون و ڕه‌نجێکی زۆر بۆ پێشكەوتنی پیشەسازی و بەرهەم هێنانی پێداویستیەكانی خەڵك، به‌رده‌وام توشی كێشەو ئازارو نه‌هامه‌تی و به‌ربه‌ستی سه‌خت و زاڵمانه‌ بونه‌وه‌و هەلومەرجی ژیانیان خراپ بووەو لەگەڵ نه‌داری و برسیه‌تی بەرەوڕوون. ‎ کرێکارانی ڕەنجكێش! 
‎ئێوە هێزی بازوو و كۆڵەكەو ڕاگری كۆمەڵگەن و ئابووری و پیشەسازی و پێشكەوتنی ووڵات بە هۆی ماندوو بوونتان و بەرهەمە بە كەڵكەكانتان وەدیی هاتوەو وەدیی دێت. ئێوەی دڵسۆزو ڕەنجكێش بە كەمترین و به‌ سەرتایی ترین که‌لوپه‌لی کارکردن درێژه‌ به‌ پیشه‌ی پیرۆزی کرێکاری ده‌ده‌ن و له‌گه‌ڵ دەیان کێشه‌و بێ ئیمکانی و مەترسی لە سەر سه‌لامه‌تی گیانیتان ڕووبه‌ڕوون، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌ختیه‌ش دا، له‌پێناو وه‌ده‌سهێنانی ئابووری ووڵات و ئاسودەیی بۆ خەڵك،به‌وپەڕی دڵسۆزیەوە كار دەكەن و بە هۆی بەرهەمەكانتان خەڵك دڵخۆش دەبن. هەلومەرجی ئێوەو ژیانی ڕۆژانەتان  . ‎ سەرە ڕای ئەو گشتە كێشەو بەربەستانە بەڕێ دەکەن. هاوکات هێزە سەرکوتکەرە ئەمنیەكانی دەسەڵات بەردەوامن لە هەڕەشە و گرتن و بێ‌ ڕێزی كردن بە كرێكاران وە له‌سه‌خترین هەلومەرجی ئەمنیەتی و چاودێری هەڕەشەدا بەرەوڕوون. ئەو دەسەلاتە دواكەوتوە بوەتە هۆی دواكەوتنی  پیشەسازی و بەرهەم هێنان و هاوكاتیش بەری ڕەنج و ماندوو بوونی كرێكاران، لە كردەوەی ترۆریستی و گروپە ترۆریستیە چەكداریەكان خەرج دەكات و سەرمایەی گەلانی ئێران و بەری ڕەنجی كرێكاران بە فیڕۆ دەدا. خراپی باری ئابووری و بێکاری و گرانی و هه‌ژاری،  هه‌موو ئێران و کوردستانی گرتۆته‌وه‌و دەسەڵاتداران به‌تاڵانبردن و دزین و به‌فیڕۆدانی سه‌روه‌ت و سامانی خه‌ڵک ژێرخانی ئابووری یان داڕماندوە. ڕژیم ئەو گروپە ترۆریستیانە به‌کاردێنی بۆ مانەوەی لەسەر دەسەڵات وە یا بۆ كڕینی چەك و تەقەمەنی هێرش بەرو دروست كردنی بۆمبی ئەتۆمی بۆئاژاوە لە ووڵاتانی ناوچەكەدا هەوڵ ئەدات..
 ‎ سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران، پشتیوانی كرێكاران و هەروەها خه‌بات و تێکۆشانی بێوچانیان و بە هەموو توانای دیفاعیان لێ‌ دەكات تا بە ماف و داواکانیان و ئاكامی ڕه‌نج و ماندوبوونیان بگەن. ‎لەگەڵ پیرۆزبایی دووبارە و شکۆداربێ ڕۆژی جیهانی کرێکاران. ‎
 
مه‌رگ و نه‌مان بۆ ڕژیمی ئاخوندی
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 
کومیته‌ی ناوه‌ندی ٣٠ ئاپریلی ٢٠٢٤ زایینی ١١ی بانەمەڕی ١٤٠٣ كۆچی خۆری

6 مانگ و 23 ڕۆژ و 20 کاتژمێر و 11 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ڕاگه‌یه‌ندراوی کومیته‌ی ناوه‌‌ندی سازمانی خه‌بات، بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی کرێکار

ڕاگه‌یه‌ندراوی کومیته‌ی ناوه‌‌ندی سازمانی خه‌بات، بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی کرێکار



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن