شه‌ممه‌ 

29 گوڵان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

پێشنیاری ڕێکەوتنی ئەمنی نێوان ئیسرائیل و عەرەبستان لە لایەن ئامریکا

پێشنیاری ڕێکەوتنی ئەمنی نێوان ئیسرائیل و عەرەبستان لە لایەن ئامریکا
دەنگی خەباتی کوردستان

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە ڕیازی ناوەندی وڵاتی عەرەبستان پاش دیدار لەگەڵ بێن سەلمان ڕایگەیاند کە ئەمریکا لە قۆناغەکانی کۆتایی ڕێککەوتنی ئەمنی لەگەڵ سعوودیە نزیکبووەتەوە و ئەگەر سعوودیە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بکاتەوە، ئەوا ئەم ڕێککەوتنە ئەمنییە بە سعودیە پێشنیار دەکرێت.
بلینکن ڕایگەیاند کە بڕیار بوو لە پاییزی ساڵی ڕابردوودا گەشت بۆ سعوودیە و ئیسرائیل بکات بۆ ئەوەی سەرنجی لەسەر ڕێککەوتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان سعوودیە و ئیسرائیل بێت. بەڵام ئەم سەفەرە بەهۆی هێرشی تاقمی ترۆریستی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل دواخرا.
ئەم ڕێکەوتنە کە ڕێگە خۆشکەرە بۆ ئاسایی کردنی پەیوەندیەکانی عەرەبستان و ئیسرائیل، بە توندی لەلایەن دەسەڵاتدارانی ڕژیمی ئاخوندی ئێران و میلیشیا ترۆریستیەکانی سەر بەو ڕژیمە دژایەتی دەکرێت و هەندێک لە لایەنە سیاسی و وڵاتەکان هەڵگیرسانی شەڕ و هێرشی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل بۆ پێشگرتن لەو ڕەوتە ناو دەبەن.

17 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 38 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پێشنیاری ڕێکەوتنی ئەمنی نێوان ئیسرائیل و عەرەبستان لە لایەن ئامریکا

پێشنیاری ڕێکەوتنی ئەمنی نێوان ئیسرائیل و عەرەبستان لە لایەن ئامریکا



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن