بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان، شەوی پێنجشەممە، ٦ی بانەمەڕی ١٤٠٣، نیلووفەر شامحەممەدنژاد لە ڕێگەی خواردنی ٦٠هەتا ٧٠ حەب، لە ماڵەکەی خۆیدا، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
ناوبراو تەنیا منداڵی خانەوادەکەی بووە کە دایک و باوکی لە یەکتر جیا بوونەتەوە و نیلووفەر لای باوکی ژیاوە.
نیلووفەر بە درێژایی ساڵانی ڕابردوو لەلایەن باوکییەوە توندوتییژیی بەرانبەر کراوە و کاتێ کە چەند کەس ویستوویانە نیلووفەر بخەنە ژێر چاوەدێریی بێهزیستییەوە، بێهزیستی بە بیانووی دژواربوونی وەرگرتنی سەرپەرستی لە باوک، هیچ بەرپرسایەتییەکی سەبارەت بەم کچە لە ئەستۆ نەگرتووە.