پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

 لە سێدارەدانی زیندانیێکی مەزهەبی کورد

 لە سێدارەدانی زیندانیێکی مەزهەبی کورد
دەنگی خەباتی کوردستان

بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوه هەواڵیەکان، ئەنوەر خزری، بەندکراوی مەزهەبی کورد و خەڵکی مەهاباد لە دوای نزیک بە ١٥ ساڵ بەندکران، لە بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج، لەسێدارە دراوە. لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوو داوود عەبدوڵڵاهی، قاسم ئابەستە، فەرهاد سەلیمی و ئەیووب کەریمی چوار  بەندکراوی دیکەی هاودۆسیەی ناوبراو لەسێدارە درا بوون.
بەپێی راپۆرتی هەوالدەرییەکان ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ی بانەمەڕ ۱۴۰۳، ئەنوەر خزری بەندکراوی مەزهەبی کورد و خەڵکی مەهاباد لە حاڵێکدا، پازدەهەمین ساڵ لە بەندکرانی بە بێ هەبوونی مافی مەرەخەسی تێپەر دەکرد، لە بەندیخانەی قزڵحیساری لەسێدارە دراوه.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەنوەر خزری ڕۆژی ڕابردوو بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای سێدارەکەی بۆ ژووری تاکەکەسی گوازرابوویەوە و خانەوادەکەی بە مەبەستی ئاخرین دیدار لەگەڵی لە مەهابادەوە چووبوونە کەرەج، بەڵام نەیانتوانیوە دوایین دیدار ئەنجام بدەن.

6 مانگ و 20 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 13 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

 لە سێدارەدانی زیندانیێکی مەزهەبی کورد

 لە سێدارەدانی زیندانیێکی مەزهەبی کورد



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن