بەهمەن نادری، هاووڵاتیی خەڵکی کرماشان بە تۆمەتی ساختەی تەبلیغات لە دژی ڕژیم بانگی لقی یەکی بێدادگای بەناو ئینقلابی ڕژیم لە ئەم شارە کرا.
ئەم هاووڵاتییە بەپێی بەڵگەیەک کە لە ڕۆژی ١٣ی بانەمەڕدا پێی گەیشتووە، دەبێ لە ڕۆژی ١٩ی بانەمەڕدا بە مەبەستی ئاخرین بەرگری لە لقی یەک ئامادە بێت.
ڕۆژی یەکشەممە ٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، ئەم هاووڵاتییە کوردە پاش بانگکران بۆ لقی ٤ی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و بەناو ئینقلابی ڕژیم لە کرماشان بە بیانوی بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ بایکۆتی هەڵبژاردنەکان، سەبارەت بە تۆمەتی ساختەی تەبلیغات دژ بە ڕژیم ڕوونکردنەوەی پێ درا و پاش چەند سەعات لە گرتنی بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
ناوبراو بە هۆی ئەو تۆمەتە ساختەو ٦ مانگ بەندکرانی تەعزیری و پێبژاردنی ٨ میلیۆن تمەن سزای نەختی بەسەردا سەپاوە.