ڕۆژی یەکشەممە ٩ی بانەمەڕی ١٤٠٣، شەش چالاکی مەدەنیی خەڵکی ئاودانان سەر بە پارێزگای ئیلام، بەهۆی بەرێوەبردنی ڕێوڕەسم و بەشداریی چالاکانە لە بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی نەورۆز، لەلایەن دەزگای گەندەڵی قەزایی ڕژیم لە ئەو شارەوە بانگکراون کراون.
بەپێی زانیارییەكان، فاتمە شێخی، ڕەزا پورسەردار، یەزدان عارفی نیا، ئەیووب عەبدووڵڵایی، سامان مورادخانی و هووشەنگ ڕەحمانی، لە دوای بانگهێشت ناچار کراون بەڵێننامەیەک واژۆ بکەن کە مافیان نییە لە بۆنە و ڕێوڕەسمە ناحکوومەتییەکان بەشداری بکەن.
بانگکردنی ئەم هاووڵاتییانە لە ژێر فشاری ناوەندە سەرکوتکەرە و ئیتلاعاتییەکانی ڕژیم و بە شێوەی نایاسایی بە مەبەستی سنووردارکردنی هەوڵی چالاکان و ڕێکخراوە مەدەنییەکان بووە.