ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی بانەمەڕ١٤٠٣، خوسرەو بەشارەت، زیندانیی عەقیدەتیی کورد دوایین چاوپێکوەتنی لەگەڵ خانەوادەکەی راگەیندراو مەترسیی جددی لەسێدارەدانی لەسەرە.
بە پێی ڕاپۆرتی تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان، خانەوادەی خوسرەو بەشارەت کە لە مەهابادەوە بۆ دوایین سەردانی ناوبراو بۆ زیندانی قزڵحەسار لە شاری کەرەج بانگهێشت کرابوون، بۆ ماوەی ٢٠ خولەک توانیان لەگەڵی دابنیشن.
شیانی باسە کە پێشتر پێنج کەس لە هاودۆسیەكانی ئەم زیندانییە بە ناوەکانی قاسم ئابەستە، ئەیوب کەریمی، داود عەبدوڵڵاهی، فەرهاد سەلیمی، ئەنوەر خزری لەسێدارە دراون.