ڕۆژی پێنجشەممە، ١٣ی بانەمەڕی ١٤٠٣، عوسمان ئیسماعیلی، چالاکی کرێکاریی خەڵکی سەقز، لە بەندیخانەی سنەوە گەڕێندرایەوە بەندیخانەی سەقز.
ئەم چالاکە کرێکارییە لە ڕۆژی ٢٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، بە مەبەستی ئەنجامدانی پرۆسەی چارەسەری پزیشکی لە بەندیخانەی سەقزەوە ڕەوانەی بەندیخانەی سنە کرا و سەرەڕای ناجێگیربوونی دۆخی لە دەسپێڕاگەیشتن بە چارەسەری پزیشکی بێبەری کراوە.
بەرپرسانی حکومەتیی بەندیخانەی سنە سەرەڕای تێپەڕبوونی یەک مانگ لە ئەنجامدانی پشکنینی ئێم ئار ئای لە ڕادەستکردنی ئاکامی ئەم پشکنینە بۆ پزیشکی پسپۆڕی مێشک و دەمار خۆیان بواردووە.
ڕۆژی یەکشەممە، ٣ی بەفرانباری ١٤٠٢، عوسمان ئیسماعیلی، چالاکی کرێکاریی خەڵکی سەقز، بە هۆی نەخۆشیی فتق، لە بەندیخانەی ئەم شارەوە بۆ نەخۆشخانە ڕاگوێزرا و پزیشکی دادوەریی سەقز پێداگری کردەوە کە عوسمان ئیسماعیلی بە زووترین کات دەبێ نەشتەرگەریی بۆ بکرێ بەڵام بەرپرسانی بەندیخانە تاکوو ئێستا هیچ کارێکیان بۆ بەدواداچوونی دۆخی ناوبراو نەکردووە