پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

یادێک لە شەهید کاک عەبدولکەریم حوسێنی و هاوڕێیانی لە 21ی خەرماناندا!

یادێک لە شەهید کاک عەبدولکەریم حوسێنی و هاوڕێیانی لە 21ی خەرماناندا!

لە 21ی خه رمانان بیرەوەری شه‌هاده‌تی شه‌هید سه‌ید عه‌بدولکه‌ریم حوسه‌ینی و هاورێیانی دەکەینەوە کە بە قامەتی مەردانەو هەڵمەتی شێرانەیان دەیان جار لوتی دوژمنیان

بابەشێخ حوسێنی
خەرمانان ئەو مانگەیە کە سازمانی خەبات ی تێدا دامەزرا، هەر لەو مانگەدا شۆڕەسوارانی چاونەترس،دوژمن بەزێن،خاوەن بڕوا، خاوەن ئیرادەو خاوەن بەڵێن گیانیان فیدای ئازادی گەل و نیشتمان و شۆڕشی ئازادیخوازانە لە بەرانبەر ڕژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی کردو بە خوێنی سورو ئاڵیان، ڕەوایی خەباتی مافخوازانەی گەلی کورد لە سەر ڕێبازی پیرۆزی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران یان مۆرکرد.
لە 21ی خه رمانان بیرەوەری شه‌‌‌هاده‌‌‌تی شه‌‌‌هید سه‌‌‌ید عه‌‌‌بدولکه‌‌‌ریم حوسه‌‌‌ینی و هاورێیانی دەکەینەوە کە بە قامەتی مەردانەو هەڵمەتی شێرانەیان دەیان جار لوتی دوژمنیان لە عەرزداو هیمەتی گەلی کوردیان بەرانبەر بە ستەمگەران و داگیرکەران سەلماند.
بەڵێ‌ ،له‌‌‌شۆرشی ئازادیخوازی کوردستان رۆڵه‌‌‌ی قاره‌‌‌مان ونه‌‌‌به‌‌‌ز وکه‌‌‌م وێنه‌‌‌ و ده‌‌‌گمه‌‌‌ن گیانی له‌‌‌پێناو نیشتماندا فیداکردوه‌‌‌, ئه‌‌‌و رۆڵه‌‌‌ قاره‌‌‌مان و ده‌‌‌گمه‌‌‌نانه‌‌‌ی که‌‌‌ هیچ کات ئاماده‌‌‌ نه‌‌‌بوون ژیان و ئاسووده‌‌‌یی هه‌‌‌ڵبژێرن و سه‌‌‌ر بۆ دوژمنانی ئازادی و دوژمنانی گه‌‌‌ل دانه‌‌‌وێنن.
کوردستانی داگیرکراو و ئازادی لێ زه‌‌‌وتکراو, مه‌‌‌یدانی تێکۆشانی خه‌‌‌باتکارانی راسته‌‌‌قینه‌‌‌یەو کەله‌‌‌به‌‌‌رانبه‌‌‌ریانداسته‌‌‌مگه‌‌‌رانی دژمن به‌‌‌ئازادی و مرۆڤایه‌‌‌تی سەنگەریان بۆ توانەوەی نەتەوەی کوردو بە چۆک داهێنانی گرتوە‌,مه‌‌‌یدانی له‌‌‌گیان بووردوویی و له‌‌‌ژیان بووردوویی تێکۆشه‌‌‌رانی گیان له‌‌‌سه‌‌‌رده‌‌‌ست بووه‌‌‌, له‌‌‌به‌‌‌رانبه‌‌‌ریشدا که‌‌‌سانی ژیان خۆشه‌‌‌ویست و ته‌‌‌ممه‌‌‌ڵ وهیچ له‌‌‌ ده‌‌‌ست نه‌‌‌هاتوو لە بەر ڕەنجی تێکۆشەران و قاره‌‌‌مانانی رووسوور و چاونه‌‌‌ترس و دژمن به‌‌‌زین, خەریکی عەیش و نۆش بوون, جێگەی داخە که‌‌‌سانی بێ باوه‌‌‌ر به‌‌‌شۆرش و خوازه‌‌‌ڵۆکی به‌‌‌ر دیوانی رژیمی ئاخوندی که‌‌‌بۆ ده‌‌‌ست که‌‌‌وتنی جیگه‌‌‌و مه‌‌‌قام له‌‌‌دیوانی رژیمدا بوون, له‌‌‌سه‌‌‌ر حیسابی خه‌‌‌بات وقاره‌‌‌مانی وگیانی رۆله‌‌‌کانی کوردستان.
ئەوانەی که‌‌‌ لە ژێر ناو،‌خوێن وفیداکاری و گیان بازی قاره‌‌‌مانانی گه‌‌‌ل،بە ژیانی ئاسایی‌ خۆیان سەرقاڵ بوون و تەنانەت‌ ده‌‌‌وروبه‌‌‌ریشیان مێشێک میوانیان نه‌‌‌بوەو له‌‌‌ماوه‌‌‌ی شۆرشدا هیچ له‌‌‌که‌‌‌یف وسه‌‌‌فای خۆیان نه‌‌‌نا, به‌‌‌وحاله‌‌‌ش گه‌‌‌ره‌‌‌کیان بوو له‌‌‌سه‌‌‌ر خوێنی رۆڵه‌‌‌کانی کورد مه‌‌‌عامه‌‌‌له‌‌‌ بکه‌‌‌ن بو دوارۆژی خۆیان وخانه‌‌‌واده‌‌‌ و ده‌‌‌وروبه‌‌‌ریان و سوارشه‌‌‌پۆلی خوینی قاره‌‌‌مانان بن.
به‌‌‌ڵێ نیشتمانی ره‌‌‌نگینمان ره‌‌‌نگینتره‌‌‌ به‌‌‌خوێنی شه‌‌‌هیدانی سوورخه‌‌‌ڵات سه‌‌‌ربه‌‌‌رزتره‌‌‌ به‌‌‌قاره‌‌‌مانیی شه‌‌‌هیدان و تێکۆشه‌‌‌ره‌‌‌دلسۆزه‌‌‌کانی ریزی تێکرای لایه‌‌‌نه‌‌‌ سیاسیه‌‌‌کان,ئه‌‌‌وقاره‌‌‌مانانه‌‌‌ی ته‌‌‌نیائازادی نیشتمان وبه‌‌‌خته‌‌‌وه‌‌‌ره‌‌‌ گه‌‌‌لیان مه‌‌‌به‌‌‌ست بوو.ئه‌‌‌وان ده‌‌‌ستیان له‌‌‌ژیان وئاسوده‌‌‌یی خۆیان هه‌‌‌ڵگرت بوئه‌‌‌وه‌‌‌ی نیشتمان ئازادبێ ودانیشتوانی به‌‌‌خته‌‌‌وه‌‌‌ربن.
ئەم کاروانەی بە راوەستاوی و خۆراگری سەربەرزانە ماوەتەوە و درێژە بە رێگای پیرۆزی دەدا.
ئای برایانی شیرینم کاک عەبدوالکەریم، کاک سالح، کاک خەلیل، ئەگەر ئێوە، لە ناومان رۆیشتن بە جەستە بەڵام بیرەوەریتان، و کرداری شۆرشگێڕانەتان بۆ ئێمە وەک چۆڵە چرای رێگای تێکۆشان لە پێناو ئازادی درەوشاوەیە، قارەمانی و نەبەزیەکانتان لە مەیدانەکانی نەبەرددا بۆ ئێمە هەوێنی خەبات و کۆڵ نەدانە، فەرماندەیی و لێهاتوویی کاک عەبدولکەریم، چالاکی و نەبەزیی لە مەیدانی نەبەردا، ترسێکی ئەوتۆی خستبویە دڵی دژمنەوە، کە لە کۆڕی یاراندا، لە کۆڕی هاونیشتمانان دا بەردەوام باس دەکرێ. کێ هەیە، باسی نەکا، چۆن پێگەکان و هێزو ستوونەکانی دژمن لە جێ جێی کوردستان بە فەرماندەیی کاک عەبدولکەریم و بە هاورێیی و هاورێبازانی شەهیدی چۆن لە ناو دەچوون.
بەڵێ ئەم کاروانەی بە راوەستاوی و خۆراگری سەربەرزانە ماوەتەوەو درێژە بە رێگای پیرۆزی دەدا، لە ئیمانی پتەو و فیداکاری و خوێنی شەهیدان و ئەوین و خۆشەویستی هاوباوەڕان بە ئازادی و رزگاریە، بۆیە رۆژ لە دوای رۆژ لە گەشە سەندن و بەرەوپێش چووندایە.
گومان نیە، رێبازێک رۆڵەی نمونەی وەک کاک عەبدولکەریم حسینی و کاک سالح رەسووڵی و کاک خەلیل پاشایی و، مامۆستا سەید خەلیل و مامۆستا ئارام، کاک تەها سوور، کاک حسین کەریمی، کاک تۆفیق کەریم پوور، کاک خەلیل رەشاش، کاک عەبدواڵە هەمزە، کاک خەلیل خۆش کەلام، کاک عەتا سنەیی، کاک رەحمان قادری، کاک شاخەوان و دەیان شەهیدی نمونەیی لە سەر رژابێ، تا سەرکەوتن و رزگاری بەردەوام دەبێ.
لە 21ی خەرمانان رۆژی شەهادەتی، کاک عەبدولکەریم و کاک خەلیل پاشایی و کاک سالح رەسووڵی، ماتەم دامان دەگرێ، فرمێسک لە چاومان قەتەیس دەمێنێ، لە هەمان کاتدا، هومێدەکانمان بە ئازادی و رزگاری و بەرەو پێش چوونی جووڵانەوەی رزگاری خوازی کورد و سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران زیاتر دەبێ، چونکە قارەمانانی بەنرخ و کەم وێنە لە پێناویاندا شەهید بوون.


5 ساڵ و 2 مانگ و 8 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 7 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

یادێک لە شەهید کاک عەبدولکەریم حوسێنی و هاوڕێیانی لە 21ی خەرماناندا!

یادێک لە شەهید کاک عەبدولکەریم حوسێنی و هاوڕێیانی لە 21ی خەرماناندا!



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن