پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ئاگاداریەکی گرنگ لە تشکیلاتی ناخۆیی سازمانی خەبات لە شاری بانە

ئاگاداریەکی گرنگ لە تشکیلاتی ناخۆیی  سازمانی خەبات لە شاری بانە
دەنگی خەباتی کوردستان

زۆر گرینگ!

خەڵکی بەشەرەفی شاری بانە
تکایە شانۆگەری مەراسیمی حکومەتی پێنج شەممە ۲۰ی گوڵان ۱۴۰۳ لە شاری بانە بە تووندی بایکۆت بکەن.
فەرمانداری، شارەداری و شۆڕای شاری بانە بە یارمەتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم و سپای پاسداران و هێزی ئینتزامی بانە بە بۆنەی لەدایک بوونی حەزرەتی مەعسومە کە لە رۆژمێری فەرمی ڕژیمدا بە رۆژی کچ ناوی لێ دەبەن، لە رۆژی پێنج شەممە ۲۰ی گوڵان لە سەیرانگای دوکانانی بانە بەرنامەیەک بەڕێوە دەبەن بە ناوی رۆژی کچی کوردی ئێرانی. ئەم بەرنامەیە بە بودجەی شارەداری بانە بەرێوە دەچێت و لە ژێر ناوی ڕێز گرتن لە کچان و ژنانی بەسیجی و جاش و کاربەدەست لە دامەزراوە حکومەتیەکانی بانە. هەروەها بانگهێشتی گۆرانیبێژانی فارس کراوە لە تاران و بە پێداهەڵگوتن بە حەزرەتی مەعسومە و کاربەدەستانی رژیم دەیانەوێت چەواشەکارانە ڕای گشتی خەڵکی ناو ئێران و جیهان بەلاڕێ دا بەرن. لەو بەرنامەیە دا بانگهێشتی خەڵک دەکەن بۆ گوێ گرتن لە ووتەی کاربەدەستانی رژیم و ئامادە بوونی خەڵک لەو شوێنەدا دەکەن بە مۆری تەئیدی رژیم لە لایەن بەشداربووانەوە. هەروەها بە بیانوی گۆرانی و هەڵپەڕین دەیانەوێت دژی مەراسیمی نەورۆز کە لە تەواوی ناوچەکانی کوردستان و بە ئامادە بوونی لاوان و ژنان و کچانی دلێری وڵات بەڕێوە چوو ئەو بەرنامەیە بەڕێوە ببەن. داوکاریمان لە هەموو لاوان و ژنان و کچانی نیشتمانپەروەری شاری بانەیە لە درێژەی خەبات و بەرەنگاری مەزنیان دژی ڕژیمی ئاخوندی و بە هەڵوێستێکی ئینسانی و نیشتمانی دژی کوژران و شکەنجە و تەجاوز بە کچانی بێ گوناە و کوشتنی کۆڵبەران و سەرکووتی پتر لە چل و پێنج ساڵەی لاوانی ئازادیخواز و بە تۆڵەی تێکدانی مەراسیمی نەورۆزی خەڵکی بانە لە سێزدەی خاکەلێوە لە گوندی ساوان، ئەو بەرنامەیە بایکۆت بکەن و نەچنە ڕیزی هەڵپەڕکێی جاش و بەسیبجیەکان و داواکارین خەڵکی بەشەرەفی شاری بانە بەدەم داواکاری رژیمی کورد کوژ و دژ بە ئیسلام و مرۆڤایەتی و دژ بە ژنان و لاوانەوە نەچن و ئەو شانۆگەریە ریسوا بکەن. وێنەی بەڕێوەبەران و بەشداربووانی ئەو بەرنامە حکومەتیە لە پەیجەکانی دژ بە ڕژیمدا بڵاودەکرێتەوە. تکایە وریای شەرەف و ئەرکی نیشتمانیتان بن. 
بژی خەڵکی بەشەرەفی شاری بانە
بژی ڕێگەی شەهیدانی کوردستان

تشکیلاتی ناخۆی سازمانی خەبات
لە شاری بانە

6 مانگ و 13 ڕۆژ و 22 کاتژمێر و 5 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئاگاداریەکی گرنگ لە تشکیلاتی ناخۆیی سازمانی خەبات لە شاری بانە

ئاگاداریەکی گرنگ لە تشکیلاتی ناخۆیی سازمانی خەبات لە شاری بانە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن