خەباتمێدیا: دەورەیەکی سەرەتایی پێشمەرگەی تازە پەیوەست بوو بەریزەکانی سازمانی خەبات کۆتایی پێهات. رۆژی هەینی ریکەوتی 13ی سپتامبری 2019، رێورەسمی کۆتایی هاتنی دەورەی سە
خەباتمێدیا: دەورەیەکی سەرەتایی پێشمەرگەی تازە پەیوەست بوو بەریزەکانی سازمانی خەبات کۆتایی پێهات. رۆژی هەینی ریکەوتی 13ی سپتامبری 2019، رێورەسمی کۆتایی هاتنی دەورەی سەرەتایی و چەکدارکردنی پۆلێک پێشمەرگەی تازەپەیوەست بوو، لەژێر چاودێری و بەرێوەبردنی کۆمیسیۆنەکانی سیاسی نیزامی و پەروەردە و لەژێر ناوی دەورەی شەهید " محەممەدئەمین غەزاڵی" بەرێوەچوو.
سەرەتای رێورەسمەکە بە دەقەیەک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە رۆحی شەهیدان دەستی پێکرد و پاشان چەند وتەیەک لە لایەن بەرێز کاک شۆرش حاجی ئەندامی رێبەرایەتی سازمانی خەبات پێشکەش کرا کە تێیدا ووتی:
بوون بە پێشمەرگە شانازییەکی گەورەیە کە تەنیا نسیبی کەسانی باوەر بەخۆبوو و تێگەیشتووی ناو کۆمەڵگا دەبێ ئەوانەی کە لە بەرانبەر بێ عەداڵەتیەکان هاواری نارەزایەتی بەرز دەکەنەوە و لە پێناو نەهێشتنی ستەم دێن خەبات دەکەن و ئامادەن لەو پێناوەدا گیانیان فیدا بکەن. نابی لە بیرمان بچی چەندە پەیوەست بوون بە ریزەکانی شۆڕش و خەبات گرینگە ئەوەندەش مانەوە و خۆپەروەردەکردن لەناو شۆڕ گرینگە و تەنیا بابەتێک کە ئەوە پشت راست دەکاتەوە ئەو کەسەی دێ بۆ خەبات و تێکۆشان لە رووی تێگەیشتووییەوە بووە ئەوە مانەوە تا سەرکەوتنی یەکجاتری لە ناو ریزەکانی شۆڕش دایە. بەرێز حاجی لە بەشیکی تری قسەکانیدا ووتی: لەکاتێکدا دەورەیێکی تر لە زنجیرە دەورەکانی فێرگەی سیاسی نیزامی سازمانی خەبات کۆتایی پێدێنین کە ئاڵوگۆرەکان لە ئاستی نێونەتەوەیی و لە ئاستی ئێراندا بە قازانج و هاوتەریبی بەرژوەندییەکانی جوڵانەوەی رزگاریخوازانەی نەتەوەییمانە و رژیمی جینایەتکاری ئاخوندی زیاتر لە هەر کاتێکی تر تەریک کەوتۆتەوە و قەیرانە سیاسی و ئابووری و کۆمەلایەتیەکان گەمارۆی ئەو دەسەڵاتە دواکەوتوەیان داوە و دوورەدیمەنی چارەسەر کردن و زاڵ بون بە سەر ئەو کێشانە یەکجار تاریک و لێڵە. لەوەها هەل و مەرجێکدا بێگومان ئەرکی هێزی رزگاریدەری کوردستان قورستر و پربایەخترە و ئەوە دەخوازێ کە بە کاری زیاتر و یەکێـتی و تەبایی گشتی، خەبات و تێکۆشانی خۆمان دژی دەسەڵات بەرەوپێش ببەین.
لەدوای ووتەکانی کاک شۆرش حاجی، لەلایەن یەکێک لە هاورێیانی پێشمەرگە پەیامی سپاس و پێزانین لە مامۆستایانی فێرگە خوێندرایەوە و لە پاشان دا چەکی شەرەف و کەرامەت لەلایەن بەرپرسانی کومیسیونی سیاسی نیزامی پێشکەش بە پێشمەرگە تازە پەیوەست بووەکان بەریزەکانی سازمانی خەبات کرا.