پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

سەرکوتی ژنان لە ئێران دەبێ کۆتایی پێی بێت

سەرکوتی ژنان لە ئێران دەبێ کۆتایی پێی بێت
دەنگی خەباتی کوردستان

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بە  بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەك خوازیاری "هەوڵی خێرا" بە مەبەستی ڕاگرتنی " شەڕی دژ به ژنان" بوو که دەسەڵاتدارانی رژیم ئاخوندی لە ئێران بە شێوەیەكی توند دەستی پێكردووە.
لەم بەیاننامەیەدا داوا لە ڕێبەرانی دەسەڵاتی گەندەڵ و دژە مرۆڤی ئاخوندی دەکرێت کە خۆیان لە سزادانی ژنان و کچان بە هۆی داواكردنی مافەکانیان بۆ سەربەخۆیی جەستەیی و ئازادیی قسەکردن، ئایین و بیروڕا بەدوور بگرن.
ئەم ڕێکخراوە داوای هەڵوەشاندنەوەی دەستبەجێی هەموو یاسا و ڕێساکانی پەیوەست بە حیجابی زۆری  و هەڵوەشاندنەوەی هەموو ئەو هێزانە دەکات کە بەرپرسیارن لە جێبەجێکردنی حیجابی داسەپاو.
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی پێداگری له سەر ئەوە كردەوە که رژیمی ئێران "بێ هیچ مەرجێك" ئەو کەسانه ئازاد بکات که به هۆی رەچاو نەکردنی حتجابی زۆری گیراون.

6 مانگ و 12 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 48 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سەرکوتی ژنان لە ئێران دەبێ کۆتایی پێی بێت

سەرکوتی ژنان لە ئێران دەبێ کۆتایی پێی بێت



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن