پارلەمانی کانادا بە کۆی دەنگ و ٣٢٧ دەنگی بەلێ، بڕیاری دانانی سپای پاسدارانی ئێرانی لە لیستی رێکخراوە ترۆریستیەکان پەسەند کرد.
گارنت جێنیوس، نۆێنەرێکی پارلەمانی کانادا، وێڕای راگەیاندنی ئەم هەواڵە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس، نووسی کە لیبێڕاکە فێڵبازەکان دەنگی بەڵێن دەدەن و پاشان خۆیان لێدەبوێرن. دەبێ بزانین ئەمجارەیان جیاواز دەبێ یان نا.
پێشتر پارلەمانی کاندا گەڵاڵەی بە تروریستی ناساندنی سپای پاسدارانی لە ساڵی ٢٠١٨ پەسەند کرد. بەڵآم جاستین ترودۆ و دەوڵەتی کاندا لەگەڵی هاوڕا نەبوون و پەسەندیان نەکرد.