بەرەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٠ی بانەمەڕ ۱۴۰۳، سێ بەندکراو بە ناوەکانی حەسەن چووپانی، خەڵکی گوندی "شەهرەستین"ی سەر بە شاری پیرانشار، حەسەن عەرەبی، خەڵکی گوندی "ئەنبێ" و عەبدالە حەسەنزادە خەڵکی گوندی "یەنگجە"ی ئورمیە، لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ لەسێدارە دران.
ئەو سێ بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان گیرابوون و لەلایەن دەزگای قەزایی ڕژیمی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپاوە.