شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بەڕێوە چوونی ڕێوڕەسمی ١٣هەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕێكخراوی لاوانی خەبات 

بەڕێوە چوونی ڕێوڕەسمی ١٣هەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕێكخراوی لاوانی خەبات 
دەنگی خەباتی کوردستان

ڕۆژی هەینی ۲۲خاکەلێوەی۱٤٠۳ی هەتاوی ڕێورەسمی ١٣هەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕێکخراوی لاوانی خەبات لە بارەگای ناوەندی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران بەڕێوەچوو.
سەرەتای بەرنامەکە، لیژنەی ئامادەکاری بەخێرهاتنی بەشدارانیان کرد و بە دەقەیەک بێدەنگی بۆ یادی شەهیدانی سوورخەڵاتی ڕێگەی ئازادی و بە تایبەت شەهیدانی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران و سرودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب دەستی پێ کرد.
لە بڕگەی یەکەمی بەرنامەکە، كاك بابەشێخ حوسەینی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات ، بەم بۆنەیەوە  پەیامی پێشکەش بە ئامادە بوان کرد.

لە برگەی دووهەمی بەرنامەکەدا،پەیامی ڕێکخراوی لاوان لە لایەن کاک کەریم بابەکری،ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ڕێکخراوی لاوان پێشکەش بە ئامادەبوان کرا.

لە بڕگەی سێهەمی بەرنامەکەدا هۆنراوە شێعرێکی جەنابی مامۆستا سەید جەلالی حوسەینی  لە لایەن کاک ماردین زاهدی پێشکەش کرا.
لە بڕگەی چوارەمی بەرنامەکە پەیامی ڕێکخراوی ئافرەتان لە لایەن خاتوو ڕێزان شەهیدی پەناە ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ڕێکخراوی ئافرەتانی خەبات ی کوردستانی ئێران پێشکەش کرا.
لە درێژەدا، بە شایی و هەڵپەڕکێ ، کۆتایی بە ڕێوڕەسمی ١٣هەمین ساڵیادی دامەزرانی ڕێکخراوی لاوانی خەبات ی کوردستانی ئێران  هات.

6 مانگ و 12 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 32 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەڕێوە چوونی ڕێوڕەسمی ١٣هەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕێكخراوی لاوانی خەبات 

بەڕێوە چوونی ڕێوڕەسمی ١٣هەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕێكخراوی لاوانی خەبات 



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن