پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

جارەنووسی سوهەیب ئیقباڵی نادیارە

جارەنووسی سوهەیب ئیقباڵی نادیارە
دەنگی خەباتی کوردستان

هاووڵاتییەکی کورد و خەڵکی پاوە بە ناوی سوهەیب ئیقباڵی ماوەی زیاتر لە چوار ڕۆژە لەلایەن هێزە بەكرێگیراوەكانی ڕژیمی ئاخوندی لە کرماشان گیراوەو چارەنووسی نادیارە.
بەپێی راپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان، ڕۆژی سێشەممە ١٨ی بانەمەڕ، سوهەیب ئیقباڵی تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی پاوە، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی تروریستی ئیتلاعاتی رژیم لە لە کرماشان گیراوەو بۆ گرتووخانەی ئەم ناوەندە تروریستیە گوازراوەتەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار و نزیک لە خانەوادەی ئیقباڵی، سوهەیب ئیقباڵی کە شۆفێرە، سەعاتی ٣:٣٠ دوای نیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە لە سێرێیانی قازانچی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی تروریستی ئیتلاعاتی رژیم هێرش کراوەتە سەری و بە توندوتیژیەوە گیراوە.

6 مانگ و 9 ڕۆژ و 22 کاتژمێر و 36 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

جارەنووسی سوهەیب ئیقباڵی نادیارە

جارەنووسی سوهەیب ئیقباڵی نادیارە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن