بە گرتنی سێ هاووڵاتیی دیکەی کورد لە گوندی "قۆزلووی هەوشار" سەر بە سایین قەڵا، بە ناوەکانی عەلی شیری، سالار بەیگی و ناسر مورادی ژمارەی هاووڵاتییانی گیراو لەم شارەدا کە لە پەیوەندی لەگەڵ ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز لە کوردستاندا گیراون، گەیشتە ٧ کەس.
بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی بانەمەڕ١٤٠٣، لە گوندی "قۆزلووی هەوشار" سەر بە شاری سایین قەڵا، سێ هاووڵاتی بە ناوەکانی عەلی شیری، سالار بەیگی و ناسر مورادی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کران.
بەپێی راپۆرتی سەرچاوەكانی هەواڵ
نزیک ١٠ ئۆتۆمبێل لە هێزە چەکدارەکان کە زیاتر لە ٥٠ کەس بوون، بەرەبەیانی گوندی قۆزلووی هەوشاریان گەمارۆ داوە و بە درووشم دانی "نەمان بۆ ئەمریکا و نەمان بۆ ئیسرائیل" هێرشیان کردە سەر ماڵی خەڵک و ئەم سێ هاووڵاتییەیان بە بەکارهێنانی توندوتیژی و درانە بەر لێدان و کوتان گرتوەو بۆ شوێنێکی نادیار ڕایانگوستون.