ڕۆژی شەممە ٢٢ی بانەمەڕی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "لوقمان حاجی خۆش"، تەمەن ٤٠ ساڵ، خەڵکی گوندی "کۆنە قەڵا"ی شنۆ، دوای بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ترۆریستی رژیم لە ئەم شارە گیراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی رژیم لە شنۆ کراوە.
شایانی باسە کە هێشتا هیچ زانیارییەک لەبارەی چارەنووس و هۆی بانگهێشتکردن و گرتنی ئەم هاووڵاتییە کوردە لەبەردەستدا نییە.