خەباتمێدیا: نووسەر و ڕۆژنامەنووسێکی کوردی خەڵکی شاری ئیلام، لە لایەن زانکۆی "بیرکێبک"ی بریتانیاییەوە، پلەی مامۆستای میوانی پێبەخشرا.
خەباتمێدیا: نووسەر و ڕۆژنامەنووسێکی کوردی خەڵکی شاری ئیلام، لە لایەن زانکۆی "بیرکێبک"ی بریتانیاییەوە، پلەی مامۆستای میوانی پێبەخشرا.
"بێهرووز بووچانی"، نووسەر و ڕۆژنامەوانی کوردی خەڵکی ئیلام، لە لایەن زانکۆی بیرکێبکی بریتانیاییەوە، وەکوو مامۆستای میوان، بانگهێشتی ئەو زانکۆیە کرا.
زانکۆی بیرکێبکی بریتانیایی، ئەو پلەیەی بەهۆی هەوڵ و چالاکییەکانی ئەو نووسەرە کوردە لە بواری فەرهەنگییەوە بە ناوبراو بەخشیوە.
"بێهرووز بووچانی"، زیاتر لە ٦ ساڵە لە گرتنگەی پەناخوازەکان لە دوورگەی "مانووس" زیندانییە.
پێشتریش، ڕۆمانی "هیچ هاوڕێیەک جگە لە شاخەکان" لە نووسینی "بێهرووز بووچانی"، هەتا ئێستا براوەی خەڵاتی ئەدەبیی جۆراوجۆر، بەتایبەتی خەڵاتی "ویکتۆریا" بۆ ئەدەبیات و خەڵاتی ویکتۆریا بۆ بەرهەمە نائەدەبییەکانی بەدەست هێناوە.
هەواڵدەری کوردپا: بێهرووز بووچانی، خەڵکی شاری ئیلامە و نووسهر و ڕۆژنامهوانە، چوار ساڵ لهمهوبهر تووشی کێشە بووە و ئێران و کوردستانی بەجێ هێشتووە. لهم چوار ساڵەدا لەسهر ئهم کهمپه کاری ڕۆژنامهوانی و مافی مرۆڤی کردووه و لە ڕۆژنامه نێونهتهوەییەکانی وەک ڕۆژنامەی "گاردیهن" و "هافینگتۆن پۆست" بابەت دەنووسێت.