پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

سێنتكام تێکشکانی سێ درۆنی حوسییەكانی راگەیاند

سێنتكام تێکشکانی سێ درۆنی حوسییەكانی راگەیاند
دەنگی خەباتی کوردستان

هێزەکانی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا "سێنتکام"، ڕایگەیاند، ئەمریکا سێ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی حوسیەكانی لە دەریای سووردا خستووەتە خوارەوە.
لە بەیاننامەیەکدا، هێزەکانی فەرماندەی ناوەندیی ئەمەریکا لەسەر هەژماری "ئێکس" بڵاوی کردۆتەوە، فڕۆکەیەکی هاوپەیمانان بە سەرکەوتوویی هێرشی کردووەتە سەر فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان و هیچ زیانێکی گیانی و زیانێکیش بەر کەشتییە ئەمریکایەکان نەکەوتووە.
لە بەیاننامەکەدا ئەوەش هاتووە، هێزەکانی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا سەرکەوتوو بوون لە تێکشانی ئەو سێ فڕۆکەیەی کە حووسییەکانی یەمەن کە لە لایەن رژیمی ئێران پشتیوانی دەکرێن، لە ئاسمانی دەریای سوورەوە و لە ژێر ناوچەی دەسەڵاتی خۆیان لە یەمەن هەڵیان دابوو. 
سێنتکام ڕاشیگەیاند، "ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە مەترسییەکی گەورەن بۆ هەردوو هێزەکانی هاوپەیمانان و کەشتییە بازرگانییەکان لە ناوچەکەدا، ئێمە ئەم ڕێوشوێنانە دەگیرێنەبەر بۆ پاراستنی ئازادیی کەشتیوانی و سەلامەتیی ئاوە نێودەوڵەتییەكان.

6 مانگ و 9 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 36 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سێنتكام تێکشکانی سێ درۆنی حوسییەكانی راگەیاند

سێنتكام تێکشکانی سێ درۆنی حوسییەكانی راگەیاند



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن