پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

سەپاندنی  ١٩٢ مانگ زیندان بۆ سەر چوار هاووڵاتیی کورد 

سەپاندنی  ١٩٢ مانگ زیندان بۆ سەر چوار هاووڵاتیی کورد 
دەنگی خەباتی کوردستان

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، چوار هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی عوسمان دڵسۆز تەمەن ٦٤ ساڵ، ئاکام خزرزادە تەمەن ٢٦ ساڵ، هەژار دڵسۆز تەمەن ٢٨ ساڵ و سلێمان سالک تەمەن ٧١ ساڵ لە لایەن لقی ١٠٢ی دەزگای گەندەڵی قەزایی رژیم لە پیرانشار بە کۆی گشتی ١٦ ساڵ (١٩٢ مانگ) زیندانی ناڕەوا سزا دراون.
بە پێی ڕاپۆرتی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەم چوار هاووڵاتییە بە تۆمەتی ساختەی "ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری رژیم ئاخوندی ئێران، حوکمی زیندانیان بەسەردا سەپاوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، سلێمان سالک بە ١٠ ساڵ زیندان، عوسمان دڵسۆز بە ٢ ساڵ زیندان، هەژار دڵسۆز بە ٢ ساڵ زیندان، ئاکام خزرزادە  ٢ ساڵ زیندانی نارەوا بەسەریاندا سەپاوە.

6 مانگ و 9 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 51 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سەپاندنی  ١٩٢ مانگ زیندان بۆ سەر چوار هاووڵاتیی کورد 

سەپاندنی  ١٩٢ مانگ زیندان بۆ سەر چوار هاووڵاتیی کورد 



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن