پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

گرتنی دوو هاووڵاتیی دیکە  لە پەیوەندی لەگەڵ ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز لە سەردەشت

گرتنی دوو هاووڵاتیی دیکە  لە پەیوەندی لەگەڵ ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز لە سەردەشت
دەنگی خەباتی کوردستان

بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان، ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی بانەمەڕ، زانکۆ  ئێرانزادە تەمەن ٣٢ ساڵ و عومەر  شەریفپوور تەمەن ٢٣ ساڵ، هەر دووکیان خەڵکی گوندی "قەڵا ڕەشی" سەر بە شاری سەردەشت لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی تروریستی ئیتلاعاتی رژیمەوە گیراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە خانەوادەی ئەم دوو هاووڵاتییە، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی رژیم سەعات ٤ی بەیانی بەبێ نیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی دادوەری هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم دوو هاووڵاتییە و بە بەکاربردنی توندوتیژییەوە گرتوویانن.
ئەم دوو هاووڵاتییە لە پەیوەندی لەگەڵ ڕێوڕەسمەکانی تایبەت نەورۆز لە کوردستاندا بووە و سەرەڕای تێپەڕبوونی ٦ ڕۆژ لە کاتی گرتنیان، زانیارییەک لە سەر چارەنووسیان لە بەردەستدا نییە و بەدواچوونەوەی خانەوادەکانیشیان تا ئێستا بێ ئەنجام بووە.

6 مانگ و 9 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 2 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

گرتنی دوو هاووڵاتیی دیکە  لە پەیوەندی لەگەڵ ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز لە سەردەشت

گرتنی دوو هاووڵاتیی دیکە  لە پەیوەندی لەگەڵ ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز لە سەردەشت



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن