ڕۆژی شەممە ٢٢ی بانەمەڕ، مستەفا حەمدی چالاکی بواری ڕاگەیاندن و خەڵکی سەقز دوای تێپەڕینی ٣٤ ڕۆژ بەندکران بە بارمتەی ٤٠٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی، لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی رژیم لە شاری سنە ئازاد کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، مستەفا حەمدی لە ماوەی ئەو ڕۆژانەی کە گیرا بووە لە مافی دەست پێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش بووە و لەلایەن ناوەندە سەرکوتکەر و بەناو ئەمنییەکانەوە ساختەچیانە بە "پڕوپاگەندە دژ بە رژیم" تۆمەتبار کراوە.