ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی بانەمەڕ، سمەیە قادری خەڵکی گوندی "گەزگەسک"ی نزیک لە شاری پیرانشار و خوشکی موحسین قادری لە گیراوەکانی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی، بە دانانی بارمتەی یەک ملیار تمەنی بە شێوەیەکی کاتی تا کۆتایی پرۆسەی دادگاکەی، لە گرتووخانەی ئیدارەی ترۆریستی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری ورمێ ئازاد کرا.
هەتا ئێستەا هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ سمەیە قادری لەبەر دەستدا نییە.