ڕۆژی دووشەممە ١٠ی بانەمەڕی ١٤٠٣، نەبی وەیسی، چالاکی ئائینی تەمەن ٢٦ ساڵ و خەڵکی شاری جوانڕۆ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ترۆریستی ئیتلاعاتە ڕژیمەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری گیراوەو بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و چارەنووسی نادیارە.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان و لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار، بەدواداچوونی خانەوادەکەی بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی ناوبراو تاکوو ئێستا بێ وەڵام ماوەتەوە و ناوەندە ئەمنییەکانی ڕژیم هیچ وەڵامێک لەم بارەیەوە نادەنەو.
شایانی باسە کە هەتا ئێستا هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆی گرتن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵی و شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو لەبەردەست دا نییە.