تەحسین مستەفا، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی کۆمەڵەی سەندیکای مامۆستایانی مەریوان و خاوەنی پێشینەی ٢٣ ساڵەی خزمەت، لەلایەن دەستەی یەکەمی سەرپێچیی کارگێڕی رژیم لە پارێزگای لە کوردستانەوە لە پەروەردە دوورخرایەوە.
بەپێی ئاماری ئەنجومەنی هەماهەنگی ڕێکخراوەکانی سەندیکای پەروەردەکاران، بڕیارەکەی دادگا لەسەر بنەمای نووسراوی پاراستنی پەروەردە و ڕاپۆرتی بەڕێوەبەری قوتابخانەکانە کە ساڵی ڕابردوو بە ڕەزامەندی دەزگا ئەمنییەکان دامەزراون. ئەم هەڵمەتانەی رژیم بۆ دوورخستنەوەی کەسانی دژ بە دەسەڵات و ئازادیخوازانە کە رژیم دەیهەوێت بە هینانی مۆرە بەکرێگیراوەکانی جێگەی ئەو کەسانە بگرێتەوە.