پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

نیوزلەند رژیمی ئێرانی خستە لیستی گەمارۆکانی

نیوزلەند رژیمی ئێرانی خستە لیستی گەمارۆکانی
دەنگی خەباتی کوردستان

لە کاتێکدا کە ئوسترالیا و یەکیەتیی ئورووپا لەم دواییانەدا گەمارۆکانیان خستە سەر رژیمی ئاخوندی ئێران، هەر لەم پەیوەندیەش دا نیوزلەندا بە هۆی پشتیوانییەکانیانی رژیمی ئێران  لە ڕوسیە لە شەڕی دژ بە ئۆکراین سزای بەسەر ٢٨ کەس و ١٤ دامەزراوەی حکوومەتی سەدەڵاتدارانی رژیمی ئێران ڕاگەیاند.
 لەم لیستەدا، ئیحسان ئیمانیژاد، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای فەراز شەریف سەعد سازە و یەکێک لە مۆرە سەرەکییەکانی سوپای تروریستی پاسداران لە دروستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی شاهید-١٣٦، لەلایەن نیوزلەندا سزا خراوەتە سەری.
 هەروەها، "کۆمپانیای بەهارستان کیش"، چالاک لە پەرەپێدان و بەرهەمهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، "کیمیا پارت سیوان"، دابینکەری بزوێنەر و سیستەم بۆ فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی سپای تروریستی پاسداران "سرمد سێپاهان ئەلیکترۆنیکس"، دابینکەری خزمەتگوزاری ئەندازیاری فڕۆکەوانی بۆ ڕێکخراوەکانی پەیوەندیدار بە هێزی ترۆریستی قودسی سپای پاسدارانی رژیم، و "شەکاد سەنات ئەسماری، سزایان خراوەتە سەر لیستی گەمارۆکانی نیوزیلەند.
 لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا حکومەتی ئوسترالیا هەروەها ڕایگەیاند کە هێزی دەریایی سپای پاسداران بە هۆی دزەی دەریایی ئەم دواییە لە لایەن ئەم وڵاتە گەمارۆ خراوەتە سەری.
 لە هەمان کاتدا ئەنجوومەنی یەکێتیی ئەورووپا مەودای ڕێوشوێنە سنووردارەکانی ئەم یەکێتییە بە لەبەرچاوگرتنی پشتیوانی سەربازی رژیمی ئێران لە ڕووسیە بۆ شەڕی  دژی ئۆکراین فراوانتر کرد.

6 مانگ و 5 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 17 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

نیوزلەند رژیمی ئێرانی خستە لیستی گەمارۆکانی

نیوزلەند رژیمی ئێرانی خستە لیستی گەمارۆکانی



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن