بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٧ی بانەمەڕ١٤٠٣، لاوێکی کۆڵبەر بە ناوی واحید قادرپوور خەڵکی گوندی "دەرە زیارەت" سەر بە شاری سەقز، لە کاتی کۆڵبەریدا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە تروریستە چەکدارەکانی رژیمی ئێران کوژرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە چەکدارەکانی رژیمی ئێران جێگر لە سنووری هەنگەژاڵی بانە، بەبێ هۆشداریی پێشوەخت بە چەکی کڵاشینکۆف ئەم کۆڵبەرەیان داوتە بەر دەستڕێژی گوللە و کوشتویانە.