شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

پێنج بەندکراو وە لەوانە ژنێک لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ لەسێدار دران

پێنج بەندکراو وە لەوانە ژنێک لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ لەسێدار دران
دەنگی خەباتی کوردستان

بەپێی راپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ٢٩ی بانەمەڕ١٤٠٣، پێنج بەندکراو کە یەکێکیان ژنە بە ناوەکانی پەروین مووسەوی، پەرویز قاسمی، یووسف سەعیدی، ڕامین لەوەند پوور  و مەنسوور ناسری خەڵکی شارەکانی مەراغە، ئورمیە و بۆکان لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ لەسێدارە دراون. ئەم پێنج بەندکراوە پێشتر بەهۆی تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادەی هۆشبەر سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو.
بەپێی ئەم راپۆرتە، پەروین مووسەوی هاووڵاتیی تەمەن ٥٠ ساڵی تورک و خەڵی شاری مەراغە، هاوکات لەگەڵ چوار بەندکراوی کورد بە ناوەکانی مەنسوور ناسری تەمەن ٤٥ ساڵ و خەڵکی بۆکان، یووسف سەعیدی تەمەن ٣٢ ساڵ، ڕامین لەوەند پوور تەمەن ٢٧ ساڵ و پەرویز قاسمی تەمەن ٣٥ ساڵ هەرسێکیان خەڵکی ئورمیە لە بەندیخانەی ناوەندی رژیم لە ورمێ (بەندیخانەی دەریا) لەسێدارە دراون.

6 مانگ و 4 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 54 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پێنج بەندکراو وە لەوانە ژنێک لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ لەسێدار دران

پێنج بەندکراو وە لەوانە ژنێک لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ لەسێدار دران



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن