شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

سیامەک هەیاسی و ئالان داغدار سەرەڕای تێپەڕبوونی ساڵێک چارەنوسیان نادیارە

سیامەک هەیاسی و ئالان داغدار سەرەڕای تێپەڕبوونی ساڵێک چارەنوسیان نادیارە
دەنگی خەباتی کوردستان

سەرەڕای تێپەڕبوونی ساڵێک  و ٢٨ ڕۆژ بەسەر دگرتنی سیامەک هەیاسی و ئالان داغدار، دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵكی گوندی "حاجیاوا" سەر بە شاری بۆکان، تاکوو ئێستا چارەنووسیان ناڕوونە و لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ ڕاگیراون.
ئەم دوو هاووڵاتییە پاش گرتنیان لەلایەن ناوەندە سەرکوتکەر و بەناو ئەمنیەکانی رژیم لە بۆکان، بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی رژیم لە ورمێ ڕاگوێزران و دواتر پاش تێپەڕبوونی ٥ مانگ لە گرتنیان و لێپرسینەوە، ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ کران.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سیامەک هەیاسی بۆ ماوەی ١٠٩ ڕۆژ لە ژووری تاکەکەسیدا بووە و بەتوندی شکەنجە دراوە.
ئەم دوو هاووڵاتییە لە ماوەی بەندکرانیان دا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری کراون. تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەم هاووڵاتییانە، "هەوڵدان دژی تەناهیی نەتەوەیی" و "ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی ئۆپۆزسیۆنی دژ بەحکوومەتی ئێران" ڕاگەیەندراوە.

6 مانگ و 5 ڕۆژ و 5 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سیامەک هەیاسی و ئالان داغدار سەرەڕای تێپەڕبوونی ساڵێک چارەنوسیان نادیارە

سیامەک هەیاسی و ئالان داغدار سەرەڕای تێپەڕبوونی ساڵێک چارەنوسیان نادیارە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن