ئەمڕۆ شەممە ٢٨ی بانەمەڕی ١٤٠٣؛ کەماڵ لوتفی باوکی ڕەزا لوتفی لە شەهیدانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە دێگولان پاش نزیکەی مانگێک لە گرتن و ناڕوونیی چارەنووسی، لە شوێنێکی نادیارەوە بۆ بەندیخانەی کامیاران ڕاگوێزرا.
بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، خانەوادەی لوتفی بە سەردان بۆ دادگا زانیویانە کە ناوبراو بۆ بەندیخانەی کامیاران ڕاگوێزراوە و دادستان رژیمیش لە قەبووڵکردنی هەر چەشنە بەڵگەنامەیەک وەکوو بارمتە بۆ ناوبراو خۆی بواردووە.
سەرەڕای ئەوەی کە کەماڵ لوتفی نەخۆشیی پێستی هەیە و پێویستیی بە دەرمان و پێڕاگەیشتنی پزیشکی هەیە، بەڵام خانەوادەکەی ئاگاداری دۆخەکەی نین و ناوەندە پێوەندیدارەکانیش وڵامدەر نین.